سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

دوو چالاکی سیاسی لە ئاڵمان مەترسی دیپۆرت کردنیان لەسەرە

دوو چالاکی سیاسی کوردی خەڵکی شاری سەوڵاوا لە رۆژھەڵاتی کوردستان، بە ناوەکانی هیوا مۆرادی و ئالان فەتحی ھاوڕێ لەگەڵ دوو منداڵەکەیان کە ساڵانێکی زۆر پێشمەرگە بوون و ئێستا ماوەی ٥ ساڵە لە وڵاتی ئاڵمان داوای مافی پەنابەریەتیان کردووە، بەڵام داواکارییەکەیان رەت کراوەتەوە.

ئەم دوو چالاکە سیاسیە لەم رۆژانەی دواییدا لە لایەن پارێزەرەکەیانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە تا ١٥ رۆژی دیکە دەبێ خاکی وڵاتی ئاڵمان بەجێبھێڵن و لە ئەگەری گوێ نەدان بەم بڕیارە، بە شێوەی فەرمی دیپۆرتی وڵاتی ئێران دەکرێنەوە.

رەت کردنەوەی داواکاریی مافی پەنابەریەتی ئەم دوو چالاکە سیاسیە مەترسیەکی جددیە بۆ سەر ژیانیان و پێویستە کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان لەمبارەوە بە ھانایانەوە بچن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …