سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

ئەسرین محەمەدی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە ئازاد کرا

یەکێک لە دەستگیر کراوانی مانگی ڕابردووی رۆژھەڵاتی کوردستان کە لە لەلایەن هیزە ئەمنییەتیەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری تاران دەستگیر کرابوو، دوای ٤٠ ڕۆژ بە بارمتە ئازاد کرا.

دوێنێ پێنج شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی، ئەسرین محەمەدی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای ٤٠ ڕۆژ دەستگیر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە کوردە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شاره گوازرا بوویەوە.

ئەسرین محەمەدی دەرچووی ڕشتەی بیناسازی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە تاران دەستگیر و لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …