سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ھاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ لە مەترسی ئێعدامدایە

هاووڵاتییەک بە ناوی “بێهزاد(کەماڵ) خاکزاد”، خەڵکی گوندی “بابخاڵاوێ” سەر بە شاری شنۆ لە مەترسیی ئێعدامدایە.

ناوبراو ساڵی ۱۳٨۹ی هەتاوی دوو کەسی بە ناوەکانی “شۆڕش ئاتەشبەرگ” و “جەلال” کوشتووه.

ئەو دوو کەسه خەڵکی گوندەکانی “هەمزاوا” و “سێڵوێ” سەر بە شاری پیرانشارن.

بنەماڵەی جەلال یەکێک لە کوژراوەکان ڕەزایەتی بە بنەماڵەی بێهزاد داوە و لێی خۆش بوونە. بەڵام بنەماڵەی شۆڕش ڕەزایەتی بە بێهزاد نادەن و داوای قساسی ناوبراو دەکەن.

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بێهزاد ئێعدام بکرێ. ناوبراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێدایه.

بۆ ئەوەیکە بنەماڵەی شۆڕش ڕەزایەتی بە بێهزاد بدەن و ئێعدام نەکرێ، ڕدێن سپی، کەیخودا و چەندین مامۆستای ئایینی داوایان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووه کە ڕەزایەت بدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …