سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

سێ زیندانی لە شنۆ و مەھاباد ئازاد کران

رۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “دەریا تاڵبانی”، کچی عەباس، بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.

ئەو ھاووڵاتیە بە تۆمەتی”هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامی ئێران”، دەستگیر کرابوو.

دەریا تاڵبانی، ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندان، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، کرابوو.

لە لایەکی دیکەوە، دوێنێ سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئەحمەد خۆشمیرزادە” تەمەن ٣٢ ساڵ و “محەممەدئەمین ڕەحمانی” تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کران.

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، ئەو دوو هاووڵاتییە، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسی و بەندی کانوونی زیندانی ورمێ ڕاگوێزران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی تاکەکەسیی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوون.

ناوبراوان، ٢٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان و پڕۆپاگەندە دژی رژیمی ئیسلامیی ئێران”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …