سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

زیندانیەکی سیاسی خەڵکی کرماشان لە چارەسەریی پزیشکی بێبەش کرا

لەم رۆژانەی دواییدا زیندانییەکی سیاسیی بە ناوی “ئەکبەر باقری” خەڵکی شاری کرماشان، کە لە قەرەنتینەی زیندانی تارانی گەورە دایە و  تووشی چەندین نەخۆشی بووە، بەهۆی درەنگ ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە، لە لایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەوە، لە چارەسەری پزیشکی بێبەری کرا.

ئەکبەر باقری بۆ ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە بانگهێشت کرابوو کە بە تێچووی کەسیی خۆی نەشتەرگەری بۆ بکرێت و بڕیار بوو ئەو زیندانییە، کاتژمێر ٩ لە نەخۆشخانە ئامادە بێت، بەڵام بەرپرسانی زیندان، بەهۆی درەنگ ڕەوانەکردنی ئەو زیندانییە سیاسییە بۆ نەخۆشخانە، بەرپرسانی نەخۆشخانە لە چارەسەری پزیشکیی ئەکبەر باقری خۆیان بواردووە.

ئەو زیندانییە  لەگەڵ زیندانییانی دیکە بە دەست و پێ بەستراوەیی، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوون و پاش چەند کاتژمێر سووڕاندنەوەیان بە نێو شاردا، گەڕێندرابوونەوە بۆ زیندان.

ئەکبەر باقری یەکێک لە دەستگیر کراوانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە پێش بینای مەجلیسی رژیمی ئیران بووە کە لە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٦ لە پێش ئەو ناوەندە حکوومەتییە لە شاری تاران دەستگیر کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە، دواتر لە لقی ١٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەڵەواتی” بە تۆمەتی “کۆبوونەوە  و تەبانی”، بە ٧ ساڵ و نیو و هەروەها بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی رژیمی ئیسلامیی ئێران”، بە ١ ساڵ و نیو زیندان مەحکووم کرابوو و ئەو حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرابووە.

ئەکبەر باقری تووشی نەخۆشیی خوێنبەربوونی ڕیخۆڵە و نەخۆشیی گەدە و گورچیلە بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …