سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

کوژرانی ھاووڵاتیەک لە مێھران بە ھۆی تەقینەوەی مین

دوێنێ هەینی ٢٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “نادر براران” تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی “کەل کەل”ی ئاسماوەی چرداول، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی کۆنەپەرەستانەی ئێران و عێراق، لە شاری مێهران گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە لە ناوچەی “میمک (پایگای هەڵاڵەی باکوور)” سەر بە شاری مێهران تووشی ئەو ڕووداوه ببوو.

شایانی باسە، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سامان ڕەزایی” لە نزیک گوندی “ملەدزگە”ی شاری سەرپێڵ‌زەهاو، بەهۆی تەقینەوەی مینێک بە سەختی بریندار بوو و لاقێکی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی کۆنپەرەستانەی ئێران و عێراق، تووشی ئەو ڕووداوە ببوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …