چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سی هاووڵاتیی بۆکانی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

رۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ” قادر ڕەسووڵپوور”، “محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور” و “سەردار محەممەدپوور”،  خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کراون.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندان، هێزەئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی “ئاڵی کەند” سەر بە بۆکان و “قادر ڕەسووڵپوور”یان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، زیندانیی سیاسیی ساڵەکانی ٦٠ی هەتاوییە و بۆ ماوەی ٦ ساڵ لە زینداندا بووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەستگیر کردنی قادر ڕەسووڵپوور، شووشەی دەرکە و پەنجەرەی ماڵی ناوبراویان شکاندووە.

هەروەها شەوی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، “محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور”، لە شوێنی کارەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەستگیر کردنی ئەو هاووڵاتییە، هەندێک کەرەستەیی کەسیی ناوبراویان وەکوو کامپیوتێر، مۆبایل و هەروەها فیلمی کامێرای چاوەدێریی شوێنی کارەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

قادر ڕەسووڵپوور و محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، پاش دەستگیرکردنیان بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرابوون.

سەرەتاکانی مانگی ڕێبەندان، سەردار محەممەدپوور، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی خەبات و خەڵکی گوندی “ئاڵی کەند” سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …