سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران

دوێنێ سێشەممە ٢١ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ڕەحمان ئیبراهیمی”، “تالب ڕەیحانی” و “ڕەشید ڕەیحانی”، خەڵکی گوندی “شاوەلە” سەر بە شاری نەغەدە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانەوە، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوون.

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، ڕەحمان ئیبراهیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پەسوێی پیرانشار دەستگیر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتییە، ناوبراویان بە توندی دابووە بەر لێدان.

هەروەها  ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، تالب و ڕەشید ڕەیحانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کران بۆ لێپرسینەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوون.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتەکان لە دژی ئەو سێ هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …