چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئارەزوو مستەفایی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ئازاد کرا

رۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندان، “ئارەزوو مستەفایی”، ناسراو بە “هەنسک”، شاعیر و چیرۆکنووس، کچە شاعیری خەڵکی شاری مەریوان، پاش وەرگرتنی بەڵێننامە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان، ئارەزوو مستەفایی تەمەن ١٧ ساڵ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کرابوو کە ناوبراو لە ئامادەبوونی لەو ئیدارەیە خۆی بواردبوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕێبەندان، ئەو شاعیرە پاش هەڕەشە بەردەوامەکانی هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیم، سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانی کردبوو کە پاش ئامادەبوونی لەوێ دەستگیر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو کچە شاعیرەیان بەهۆی بەشداری لە بەرنامەی تێلێڤیزیۆنە کوردییەکانی دەرەوەی وڵات بانگهێشت کردبوو و ناوبراو لە کاتی لێپرسینەوەدا لەگەڵ توندوتیژی و هەڕەشەکانی هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ڕووبەڕوو بووەتەوە.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان لەو شاعیرە بەڵێننامەیان وەرگرتووە کە جارێکی دیکە لە بەرنامە کولتوورییەکانی تێلێڤیزیۆنە کوردییەکانی دەرەوەی وڵات بەشداری نەکات.

ئارەزوو مستەفایی، شاعیر و چیرۆکنووسی خەڵکی شاری مەریوانە کە چالاکییە فەرهەنگییەکانی خۆی لە ئەنجومەنە ئەدەبییەکانی ئەو شارەوە دەست پێکردووە و خاوەن دوو بەرهەمی ئەدەبی بە ناوەکانی “هەنسک و دار تووەکان و وەتەن”ە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …