چالاکێکی مەدەنی لە سەردەشت دەستگیر کرا

لە درێژەی رەوتی دەستگیر و بێ سەروشوێن کردنی ھاووڵاتیانی کورد، چالاکێکی مەدەنی لە سەردەشت بە ناوی پێشەوا سەڵەحزادە دەستگیر کرا.

پێشەوا ساڵحزاوە،چالاکی مەدەنی کورد پێشتر و لە ڕۆژی پێنجشەممە ۲۰ی خەزەڵوەری ۱۳۹٥ پاش تێپەڕکردنی ۱٥مانگ زیندانی لەزیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا بوو.

پێشەوا ساڵحزادە ئەندامی دامەزرێنەر و دەبیری ڕێخراوەی مەدەنی تیڕۆژی سەردەشت و هەروەها بەرپرسی ماڵپەڕی هەواڵگری شارنیووز لە ڕێکەوتی ۶ی ڕەشەممەی ۱۳۹۳ بەتۆمەتی ڕێخستن و پێکهێنانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژبە ئاسایشی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی لە حزبێکی کوردستانی و چالاکی وپڕوپاگەندەی دژ بە حکوومەت لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەمەهاباد دەستگیر کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …