دەستگیر کردنی چوار ھاووڵاتیی دیکە لە سنە، کامیاران و سەرپێڵ زەھاو

لە درێژەی دەستگیر کردنی ھاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، دوو ھاووڵاتیی دیکە لە سنە و کامیاران دەستگیر کران.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی مانگی رێبەندان چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی رۆیا جەلالی لە شاری سنە دەستگیر و راپێچی شوێنێکی نادیار کرا.

ھەروەھا لە لایەکی دیکەوە ھاووڵاتیەکی دیکە بە ناوی جوانمێر زاھێدی خەڵکی ئاوایی ئەشکەفتان سەر بە شاری کامیاران دەستگیر و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

ھەروەھا دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی مەیسەم یەزدانپەنا و سەجادیان بە تاوانی چالاکیی ئایینی دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …