دوو ھاووڵاتیی دیکە لە شنۆ دەستگیر کران

دەستگیری و بێ سەروشوێن کردنی ھاووڵاتییانی کورد لە لایەن رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە تا دێت پەرە دەسێنێت و لەم پەیوەندەدا دوو ھاووڵاتیی دیکە لە شاری شنۆ دەستگیر کران.

شوناسی ئەو دوو کەسە ئاوات محەمەدپوور کوڕی بایەزید و حسەین محەمەدپوور کوڕی عومەر راگەیەندراوە.

شایانی باسە، ھاووڵاتییانی شنۆیی لەم شەپۆلە نوێیەی رەشبگیریی ھاووڵاتییانی کورد پشکی شێریان بەرکەوتووە و تا ئێستا زیاتر لە ١٥ کەس لە دانیشتووانی ناوشار و ئاواییەکانی سەر بە شنۆ دەستگیر کراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …