چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

دەستگیرکردنی دوو ھاووڵاتیی دیکە لە بۆکان و سنە

دوێنێ سێشەممە ۷ی ڕێبەندان، “مستەفا ئیلخانیزادە”،‌ بەرپرسی فێرگەی زمانی کوردی “ئەدەب” لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەی کار و ماڵی مستەفا ئیلخانیزادە و مۆبایل، کامپیوتێر و هەروەها کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

لە لایەکی دیکەوە، حەوتووی رابردوو فەرامەرز محەممەدی ھاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە لە شوێنی کارەکەی لە شاری تاران لە لایەن نزیک ٢٠ کەس هێزی ئەمنییەوە دەستگیر کرا کوە و لە پاش دەستگیر کرانی، هێزە ئەمنییەتیەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و پاش پشکنینی ناوماڵەکەی، دەستیان بەسەر مۆبایل و لەبتۆپ و کەلوپەلەکانیدا گرت.

فەرامەرز محەمەدی لە پاش دەستگیر کرانی، گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای سنە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …