چوار شه‌ممه‌ 27 ئه‌یلول 2023

هاووڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار دەستگیر کرا

رۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “سەلام خەلیفانی”، خەڵکی گوندی “کانی بوداغ” سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکرانی “کەریم خەلیفانی و حیسامەدین خزری”، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە گوندی “کانی بوداغ”، دەستگیر کراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەلام خەلیفانی، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتەکان لە دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …