دوو شه‌ممه‌ 18 ئازار 2024

لاوێکی دیکە لە سەقز دەستگیر کرا

ھێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز لاوێکی دیکەیان دەستگیر کرد.

دوێنێ شەممە ٤ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتیەکانی رژیم لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی لاوێکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی ”ئەفشین ئیلاهی“ دەستگیریان کردووە.

ئەفشین ئیلاهی تەمەن ٣٠ ساڵ دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ ناوەندێکی ئەمنیی وڵامدەر نەبووە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە.

هەتا ئێستا، هۆکاری دەستگیر کردن یان ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانەوە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە بەر دەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …