سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

هاووڵاتییەکی دیکە لە بۆکان دەستگیر کرا

رۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەحیەدین شامە”، خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مەحیەدین شامە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان، خۆ دەبوێرن.

ناڕوونیی چارەنووسی مەحیەدین شامە، نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێ کەوتووەتەوە.

هەتا ئێستا، هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتەکانی سەر ئەو هاووڵاتییە بۆکانییە نادیارە.

شایانی باسە، لەم دواییانەدا لانیکەم ١٥ ھاووڵاتیی کورد لە بۆکان دەستگیر کراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …