دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

سێ هاووڵاتیی لە پیرانشار حوکمی پانزدە ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپا

رۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “نەجمەدین سوخەنوەر، تەمەن ٣٦ ساڵ، شۆڕش عەبدووڵڵانژاد، تەمەن ٣٧ ساڵ و سەلاح ئاجی، تەمەن ٥٠ ساڵ”، خەڵکی گوندی “گەرگولی خواروو” سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، هەرکامەیان ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیرییان بە سەردا سەپا.

دادگا ئەو سێ هاووڵاتییەی بە “ئەندامیەت لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامیی ئێران” تۆمەتبار کردووە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، شەوی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کران و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرابوون.

ئەو سێ هاووڵاتییە پیرانشارییە، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەیان، نێوەڕاستی مانگی سەرماوەز، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران و لە ماوەی دەستگیر کرانیاندا لە “دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان”، بێبەری کرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …