سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

سەعید سەنگەر ١١ مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە

“سەعید سەنگەر”، زیندانیی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی ورمێ لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، یازدە مانگ زیندانیی بە سەردا سەپێندرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، ئەو زیندانییە سیاسییە، بە شێوەی ئانلاین دادگایی کرا و ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، پاش ئامادەبوونی لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، حوکمی یازدە مانگ زیندانی بە ناوبراو ڕاگەیندرابوو.

دادگا بە پشتبەستن بە مادەی ٥٠٠ی یاسای سزای ئیسلامی، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی رژیمی ئیسلامیی ئێران لە نێو زینداندا لە ڕاستای بەرژەوەندیی رێکخراوەکانی دژبەری رژیم بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی ئەندامبوون لە موجاهدینی خەلق”، یازدە مانگ زیندانی بە سەر ئەو زیندانییە سیاسییەدا سەپاندووە.

پاش ڕەتکردنەوەی حوکمی ١٥ ساڵ زیندانیی سەعید سەنگەر لە دیوانی باڵای وڵاتەوە، ئەو زیندانییە سیاسییە بانگهێشتی لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ کرا.

حوکمی ١٥ ساڵ زیندانیی سەعید سەنگەر، زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی ورمێ، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کراوەتەوە و دۆسیەی ئەو زیندانییە سیاسییە پاش پێشێلکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی لقی هاوتەریب کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، ئەو زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە هێزەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران”، بانگهێشتی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ کرا و حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی لە ١٥ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بۆ ناوبراو بڕایەوە و لە ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، ئەو حوکمەی پێ ڕاگەیەندرا.

سەعید سەنگەر ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانبار ساڵی ٩٨، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپەکانی بەغی و موجاهدینی خەلق” لە لقی ٢ی دادگای ئیقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەلی شێخلوو” بانگهشێت کرا و لەو کۆبوونەوەیە سەرەڕای ڕاگواستنی ناوبراو لە زیندانەوە بۆ دادگا، بەهۆی ئامادە نەبوونی پاڕێزەر لەو کۆبوونەوەیەدا، ئەو دادگایە بەڕێوە نەچوو.

رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ٩٨، ئەو زیندانییە سیاسییە لە زیندانی ورمێ بۆ لقی ٦ی لێپرسی دادگای ئینقلابی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش لێپرسینەوە، تاوانەکەی پێ ڕاگەیەندرا. “سەعید سەنگەر” لەو دادگاییەدا بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام و پەیوەندی لەگەڵ میدیا بیانییەکان” لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

پێشتریش لە ساڵی ٩٦دا دۆسیەیەکی دیکە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی رژیمی ئیسلامیی ئێران” دژی ناوبراو دروست کرابوو کە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، نەیانتوانی سزایەکی نوێ بۆ ئەو زیندانییە دیاری بکەن.

سەعید سەنگەر زیندانیی سیاسیی کورد، لەدایکبووی ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوییە،  ناوبراو خەڵکی پیرانشارە و له هاوینی ساڵی ۷۹ی هەتاوی، بە تاوانی دوژمنایەتی له‌گەڵ خودا و پەیوەندی بە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێرانەوە، له‌لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “فاتمی” بە ئێعدام سزا درا و دواتر لە ساڵی ۱۳٨۲ بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

حوکمی هەتاهەتایی ئەو زیندانییە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٥ لەلایەن لقی ٤ی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی سنە بۆ ١٨ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

ساڵی ٩٥ حوکمی ئازادکردنی ئەو زیندانییە سیاسییە لەلایەن دادگای سنەوە دەرکرا، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعات ڕێگری لە ئازادکردنی ناوبراو کرد و بەبێ ئیزنی مورەخەسی لە زیندانی ورمێ لە حاڵی تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەیەتی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …