سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

ھاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا

رۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، دادگای ئینقلابی پیرانشار، هاووڵاتییەک بە ناوی “زاهیر پەس و پیش (جۆڵا)، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “چیانە”، بە ٣ مانگ زیندانیی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەستگیر کرانەکەی، مەحکووم کردووە.

دادگا، ئەو هاووڵاتییەی بە “پڕوپاگەندە دژی رژیم لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردستانیاکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامیی ئێران”، تۆمەتبار کردووە و بە پشتبەستن بە مادەی ٥٠٠ی یاسای سزای ئیسلامی پەسەندکراوی ١٣٧٥ بەخشی تەعزیرات و هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی تەبسەرەی مادەی ٢ی یاسای کەمکردنەوەی سزای زیندانیی تەعزیری پەسەندکراوی ١٣٩٩، بە ٣ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە.

حوکمی دەرکراوە دژی ئەو هاووڵاتییە غیابی بووە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی ئەو حوکمە لە دادگای ئینقلابی پیرانشار جێگای پێداچوونەوەی هەیە ، هەروەها پاش مۆڵەتی ڕاگەیندراو، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی دیکە دیسانەوە لە دادگاکانی پێداچوونەوەی ورمێ، ئەو حوکمە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز، ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

شەوی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستگیر کردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …