یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

دەستگیر کردنی دوو کەسی دیکە لە بۆکان و پیرانشار

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی رێبەندان، ھاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی مەحیەدین شامە، لە لایەن ھێزە لیباس شەخسیەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر و راپێچی شوێنێکی نادیار کرا.

تا ئێستا ھۆکاری دەستگیر کردنی ئەم ھەووڵاتیە ئاشکرا نەبووە.

ھەروەھا لە درێژەی شەپۆلی دەستگیر کردنی هاووڵاتییانی کورد کەسێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرا.

دوێنێ چوارشەممە ١ی رێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”ڕەسووڵ پیرۆتی“ دەستگیر کردووە.

هێزە ئەمنییەکان ڕەسووڵ پیرۆتییان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت ئیسلامیی ئێران دەستگیر کردووە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …