سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

بانگهێشت و دەستگیر کردنی ئەندامانی گرووپی موسیقای ژنانی “گلاریس” لە کرماشان

رۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، دوو ئەندامی گرووپی موسیقای ژنانی “گلاریس” لە کرماشان بە ناوەکانی “نازەنین ئەتابەکی و نەستەرەن یەزدانی‌پوور”، پاش بانگهێشتکردنیان بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی کرماشان دەستگیر و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

ئەو دوو ئەندامەی گرووپی موسیقای ژنانی “گلاریس”، لە هەمان ڕۆژدا پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە هەتا دادگاییەکەیان بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مەلیحە مورادی، نەستەرەن یەزدانی‌پوور، نازەنین ئەتابەکی، سەمیرا فەرەحناکی و ئیلهام یەزدانی‌پوور، لە ئەندامانی گرووپی موسیقای ژنانی “گلاریس”، چەندین جار بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنییەتی کرماشان کراون و بەڵێننامەی نووسراوەیان لێ وەرگیراوە.

پۆلیسی ئەمنییەتی کرماشان لە ئەندامانی گرووپی موسیقای ژنانی “گلاریس”، بەڵێننامەی وەرگرتووە، کە جارێکی دیکە لە کلیپە تەبلیغاتییەکان بەشداری نەکەن.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانبار، حەسەن حەیدەری، بەرپرسی پۆلیسی ئەمنییەتی کرماشان بەبێ ئاماژە بە ناوی گرووپی موسیقای ژنانی “گلاریس” کرماشان، باسی لە دەستگیر کردنی دوو ژن بەهۆی “گۆرانی وتن لە سەر ڕاسپاردەی یەکێک لە یەکە سێنفییەکان و بە مەبەستی تەبلیغات لەلایەن یەکێک لە کانوونە تەبلیغاتییەکان لە شاری کرماشان، کردبوو.

ساڵی ٩٨، مەرجان کەرەمجانی، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی موسیقای “گلاریس” لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە شاری کرماشان، “ممنوع‌الفعالیت” کرابوو.

گرووپی موسیقای ژنانی “گلاریس” لە ساڵی ٩٦ لە کرماشان دامەزراوە و لە بواری موسیقای فۆلکلۆر و سوننەتی چالاکی دەکات و هەتا ئێستا چەندین کۆنسێرتی لە شاری سلێمانی، کفری، چوارمەحاڵ و بەختیاری و کرماشان، بەڕێوە بردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …