چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ھەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری دانیشتووانی خۆی بڵاو کردەوە

رۆژی دووشه‌ممە ١٨ی ژانویەی ساڵی ٢٠٢١، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، دوایین ئاماری خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢١، بڵاو کردوە و دانیشتوانی ئەو بەشەی کوردستانی بە ٦ میلیۆن و ١٧١ هەزار و ٨٣ کەس، خەمڵاند.

ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان لەو ئامارە ڕایگه‌یا‌ند: زۆرترین ڕێژه‌ى دانیشتووان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ شاره‌كاندا ده‌ژین و زیاتر له‌ ملیۆنێک هاووڵاتیش له‌ گونده‌كان ده‌ژین.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ سێ ملیۆن و ٩٨ هه‌زار و ٨١ هاووڵاتییان ڕەگەزی نێرن و ژماره‌ی ڕه‌گه‌زی مێش بریتییه‌ له‌ سێ ملیۆن و ٧٢هه‌زار و ٢٨٢ کەس.

بەپیێ ئەو ئامارە ساڵی ڕابردوو، ١٤٨هه‌زار و ١٦٩ كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌دایكبوون و ٢٣ هه‌زار و ٩٢١ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …