پێنج شه‌ممه‌ 25 شوبات 2021
ماڵەوە / سیاسی / جەمشید حەمیدی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

جەمشید حەمیدی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “جەمشید حەمیدی”، کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی “شاوانێ” سەر بە شنۆ ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کراوە.

مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی “جەمشید حەمیدی”، “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامیی ئێران”، ڕاگەیندراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کردبوو.

بابەتی هاوپۆل

احضار و بازداشت گولالە وطندوست در شهر مریوان

ادارە اطلاعات رژیم جمهوری اسلامی روز دوشنبە با گولالە وطندوست را برای بازجویی بە این …