پێنج شه‌ممه‌ 25 شوبات 2021
ماڵەوە / کوردستان / زانایەکی کوردی دانیشتووی دانمارک خەڵاتی٢٠٢٠ی “رۆزنبلێس”ی وەرگرت

زانایەکی کوردی دانیشتووی دانمارک خەڵاتی٢٠٢٠ی “رۆزنبلێس”ی وەرگرت

ئەنستیتوی هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستی(EHI) خەڵاتێکی بەناو “ڕۆزنبلێس”ی ھەیە کە بۆ کەسانێک کە پرۆفیسۆری یاریدەرن و لەسەر کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا تۆیژینەوەیان هەیە بۆ یەک تا دوو پڕۆژەیان٠٠٠ ٥٠٠ دۆلار دابین دەکات.

خەڵاتی ڕۆزنبلێسی ساڵی٢٠٢٠ بە سێ کەس بە ناوەکانی “هێرش ئەمینی، جۆزێف ئانتونێلی و ڕافائێل ئارکو” دەدرێت.

هێرش ئەمینی پڕۆفیسۆری یاریدەری بەشی تەندروستی گشتی زانکۆی کۆپێنهاگ پایتەختی وڵاتی دانمارکە، کە لەسەر گشتگیرناسی(ئیمپیدیمیولوژی) ژینگە تۆژینەوە دەکات. ئەم خەڵاتە بە بۆنەی پڕۆژەی تەنۆلکەگەلی زۆر وردی کۆپێنهاگ و تەندروستی بەخشراوە.

ئامانجی ئەم تۆیژینەوەیە ئەوەیە کە تێبگەن بەرکەوتن و کاردانەوەی درێژخایەنی ئەم تەنۆلکە زۆر وردانە لەسەر چەند جۆری مردن و نەخۆشیی چۆن کاریگەری دادەنێت.

ئەم تۆژینەوە لە سەر ٦٥٠٠٠٠ هاووڵاتی دانمارکی کراوە.

بابەتی هاوپۆل

احضار و بازداشت گولالە وطندوست در شهر مریوان

ادارە اطلاعات رژیم جمهوری اسلامی روز دوشنبە با گولالە وطندوست را برای بازجویی بە این …