بانگھێشت و دەستگیرکردنی ٣ ھاووڵاتیی دیکە لە سنە و مەریوان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ھاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوان بە ناوی عادڵ پەروازە دەستگیر و راپێچی شوێنێکی نادیاریان کرد.

ھەروەھا دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئارام مورادیان و کامیل نووری” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، دوو ڕۆژ پێش لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییەکانی رژیم کرابوون.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو کەسەیان خستبووە ژێر گوشارەوە و داوای هاوکاریان لێکردبوون.

ئارام مورادیان و کامیل نووری، هەر کامیان پاش سێ کاتژمیر لێپرسینەوە ئازاد کرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …