چوار کەسی دیکە لە سنە و نەغەدە دەستگیر کران

ھاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارام یووسفی تەمەن ٣٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستگیر کرا

ئارام یووسفی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی نەیاری رژیمی ئیسلامیی ئێران دەستگیر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ھەروەھا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ٣ ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوی عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەدی و کوڕ و بووکەکەی بە ناوەکانی پەیمان حاجی ئەحمەدی و گەلاوێژ عەبدوڵڵاھی پاش ھێرشی ھێزەکانی رژیم بۆ سەر ماڵەکەیان دەستگیر و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە لەم رۆژانەی دواییدا لانیکەم ٢٠ ھاووڵاتیی دیکە لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە دەستی ھێزەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران دەستگیر کراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …