بێکار بوونی ٣٠ کرێکار لە شاری کامیاران

بەهۆی داخرانی کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ١٦٣، ٣٠ کرێکاری کامیاران لە سەر کارەکەیان دەرکران و بێکار بوون.

خاوەنکاری کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ١٦٣، تەواوی کرێکارەکانی خۆی کە زیاتر لە ٣٠ کرێکار بوون، لە سەر کارەکەیان دەکرد و بەم شێوەیە ٣٠ کرێکاری بێکار، بە کرێکارانی بێکاری شاری کامیاران زیاد بوون.

پیشینەی کاریی کرێکارانی دەرکراوی کارگەی ئاسفاڵتی کامیاران، لە نێوان ٥ هەتا ٢٥ ساڵ بووە.

کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ژمارە ١٦٣، لە ١٥ کیلۆمیتریی جاددەی سنە_کامیاران هەڵکەوتووە و لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانبار داخرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …