دابەزینی حوکمی زیندانی عیرفان مورتزایی

حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیریی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عیرفان مورتزایی” تەمەن ٢٢ ساڵ کوری عیزەتوڵڵا خەڵکی شاری سەقز، پاش ناڕەزایەتی دەرنەبڕین بە حوکمی دادگا، ئەو حوکمە بۆ ١٨ مانگ زیندانیی تەعزیریی بە هەژمارکردنی ماوەی دەستگیرکرانی پێشووی کەم کرایەوە.

لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە پشتبەستن بە مادەی ٤٤٢ یاسای ئایینی دادڕەسیی کەیفەری، پەسەندکراوی ساڵی ٩٢، ئەو حکومەی دەرکردووە.

عیرفان مورتزایی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقز، بە سەرۆکایەتی دادوەر “جەواد مستەفایی” بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیریی مەحکووم کرابوو.

دادگا ئەو هاووڵاتییە بە “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامی ئیران” تاوانبا کردووەر و دەرکردنی ئەو حوکمە دژی ئەو هاووڵاتییە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بووە.

ئەم هاووڵاتییە سەقزییە ٢١ی خەزەڵوەر بە بێ نیشاندانی بەڵگەیی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر و پاش ٤ ڕۆژ راگیران لە گرتووخانە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

“عیرفان مۆرتەزایی” پێشتر ئەندامی حیزبە کوردستانیەکان بووە و ڕەشەمەی ساڵی ٩٨ پاش گەڕانەوە بۆ ئێران ماوی ٤ ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزدا دەستگیر بووە.

ئەم هاووڵاتییە مانگی جۆزەردان دووبارە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر و پاش چوار مانگ زیندان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

لقی ٣ی دادیاری دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری بانە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی “هاتوچۆی نایاسایی لە سنوور بانگهێشت و هەتا ئێستا حوکمی لەو پەیوەندییەدا، دەرنەکردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …