سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

زیندانیەکی دیکە لە زیندانی سنە ئێعدام کرا

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک تۆمەتبار بە “قەتڵ” بە ناوی “مستەفا سەیفی”، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی “عەتا”، خەڵکی گوندی “وێژنان”ی شاری سەوڵاوا، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، ئەو زیندانییە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرابوو.

مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، “مستەفا سەیفی” بە وەرگرتنی موڵەتی سێ مانگە بۆ ڕەزامەندی‌وەرگرتن لە بنەماڵەی کوژراوەکە، لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە، بۆ بەندی ئەو زیندانە گەڕێندرابووە.

ئەو زیندانییە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو و بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت.

“مستەفا سەیفی” ڕێکەوتی ٥ی بانەمەڕی ساڵی ٩٤، کەسێک بە ناوی “کۆسار سەیفی”، کوڕی “سدیق” کە لە نزیکانی خۆی بووە، بەهۆی کێشەی نامووسییەوە کوشتبوو.

ناوبراو ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ٩٥، بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستگیر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە قێساس مەحکووم و ئەو حوکمەش لە ساڵی ٩٧دا لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرابووە.

شایانی باسە، رۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “زەینەب خودامورادی” تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری قوروە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی سنە، ئێعدام کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …