پێنج شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2021
ماڵەوە / سیاسی / دادگایی کردنی فەریدە وەیسی و سیروس عەباسی لە سنە

دادگایی کردنی فەریدە وەیسی و سیروس عەباسی لە سنە

لقی یەکی دادگای سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، پاش ئامادەنەبوونی فەریدە وەیسی و سیروس عەباسی دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی دێگولان لە کۆبوونەوەی دادگا، ھەر دووکیانی دەستگیر و راپێچی کردن بۆ دادگای سنە و پاش تەواو بوونی دانیشتنی دادگاییەکەیان ئازاد کران.

شایانی باسە، فەریدە وەیسی و هاوسەرەکەی سیروس عەباسی دوای ئەوەی بە شێوەی کاتیی لە زیندان ئازاد کرابوون، بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک ڕایانگەیاند کە ئەوان لە ئیتلاعات لە ژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی زۆرەملیان لێ وەرگیراوە و بۆیە ئەوان ئامادەی دانیشتنی دادگا نابن.

بابەتی هاوپۆل

دەستگیر کردنی دوو کەسی دیکە لە بۆکان و پیرانشار

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی رێبەندان، ھاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی مەحیەدین شامە، لە لایەن ھێزە …