ژنێکی خەڵکی قوروە لە زیندانی سنە ئێعدام کرا

ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “زەینەب خودامورادی” تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری قوروە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی سنە، ئێعدام کرا.

دوێنێ یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، ئەو ژنە زیندانییە بە وەرگرتنی موڵەت بە مەبەستی ڕەزامەندنی لە بنەماڵەی کوژراوەکە، لە ژووری تاکەکەسی بۆ بەندەکەی گەڕێندرابووە.

بنەماڵەی کوژراوەکە ڕایانگەیاندبوو لە ئەگەری دانی ٧٠٠ میلیۆن تمەن دیە؛ لەو ژنە خۆش دەبن، بەڵام بنەماڵەی ئەو ژنە توانای دابینکردنی ئەو بڕە پارەیان نەبووە.

زەینەب خودامورادی ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانبار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی دووان لە منداڵەکانی” دەستگیر و لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …