پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

هادی محەممەدزادە لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

“هادی محەممەدزادە” ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقز پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو ئەندامەی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقز ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرا و ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز لەو زیندانە ئازاد کرا.

“هادی محەممەدزادە” مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی تراکتەوە” لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەقز بە ٨ مانگ زیندانیی تەعزیری لەگەڵ هەژمارکردنی ڕۆژانی دەستگیرکرانی مەحکووم کرابوو کە ئەو حوکمە پاش “تسلیم به رأی” بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرابوو.

ئەو ئەندامەی گرووپی شاخەوانیی هەڵۆ لە دادگا بەرانبەر بە تۆمەتی ئەندامیەت لە یەکێک لە حیزبێکی کوردستانیی دژبەری رژیمی ئیسلامیی ئێران بێتاوان ناسرابوو.

پووشپەڕی ساڵی ٩٨، هادی محەممەدزادە لەگەڵ ئەندامێکی‌ تری گرووپی شاخەوانیی هەڵۆ بە ناوی “فایەق یووسفی” بە تۆمەتی “ئەندامیەت لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری رژیمی ئیسلامیی ئێران” دەستگیر کرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …