مەدالیای هێرتزبێرگ بەخشرایە زانایەکی کوردی خەڵکی سەقز

دوێنێ سێشەممە ٢ی بەفرانبار مەدالیای “هێرتزبێرگ” لە لایەن ئەنجمونی فیزیکی وڵاتی کەناداوە بەخشرایە پرۆفیسۆر “ئیبراهیم کەریمی”، زانای کوردی بواری فیزیک.

ئیبراهیم کەریمی لەدایکبووی شاری سەقز لە پارێزگای کوردستانە و پێشتریش چەند مەدالیای لە بواری فێزیکدا پێبەخشراوە.

بەڕێز کەریمی لە بەشی فیزیکی کوانتۆم و فیزیکی ئینفۆرمەیشندا کار و لێکۆڵینەوە دەکات و ئەو خەڵاتەشی بەهۆی داهێنانەکانی لەو بوارانەدا پێبەخشراوە.

پرۆفیسۆر کەریمی لە بەشی ئۆپتیکدا لە زانکۆی “ناپل” خوێندنی تەواوکردووە و دواتریش لە خولێکی هاوبەش لەنێوان شەش وڵاتی ئەوروپیدا بەردەوامیی بە کار و لێکۆڵینەوەکانی داوە.

ئەوە یەکەم جارە کە زانایەکی کورد خەڵاتی هێرتزبێرگی پێدەبەخشرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …