سێ شه‌ممه‌ 21 ئازار 2023

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بۆکان لە هەرێمی کوردستان

کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان لە ھەرێمی کوردستان_عێراق، بە ھۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.

ڕۆژی ڕابردوو پێنجشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹۹ی ھەتاویی، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ڕزگار حاجیزادە، کە لەیەکێک پاڵاوگە نەوتیەکانی پارێزگای دهۆک لە ھەرێمی کوردستان_عێراق خەریکی کارکردن بوو، بە هویی تەقینەوەەک کە لە پاڵەوگاکەدا ڕوییداوە گیانیلەدەست داوە.

شایانی باسە، ساڵانە ھەزاران کەس لە خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بەھۆی ئەو دۆخە ئابووریە نالەبار و بێکاریەی کۆماری ئیسلامی بەسەریاندا سەپاندوویە، بە مەبەستی کار کردن روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن و بەداخەوە ھەندێکیان لەبەر نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار گیانیان لەدەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …