زیندانیەکی خەڵکی سەقز ئێعدام کرا

حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی ھەتاویی، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەک بە ناوی “محەمەد مورادی” لە زیندانی شاری سەقز جێبەجێ کرا.

محەمەد مورادی پێنج ساڵ لەوە پێش لە گەڕەکی ٣٢ مەتری شاری سەقز لە دوای دەمەقاڵە لە گەڵ هاووڵاتیەک بە ناوی “عەلی ئەکبەر زاهدی”، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری و کوشتویەتی.

محەمەد مورادی، دوای دەستگیرکران لەلایەن دەزگای دادوەری رژیمی ئیسلامی ئێران، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا و تا کاتی بەرێوەچوونی حوکمەکەی لە زیندانی شاری سەقز ڕاگیرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …