سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەستگیر کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “مێحراب بەختی” کوڕی “ئەیووب” و خەڵکی شاری ئیلام، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەستگیر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

ئەم هاووڵاتییە ٢٧ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە ڕێبەری رژیمی ئیسلامیی ئێران و پڕوپاگەندە دژی رژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام بەڕیز ١٦ مانگ زیندانیی تەعزیری و ساڵێک زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.

پاش ناڕەزایەتیی ئەم هاووڵاتییە بە حوکمی سەپێندراوی دادگای سەرەتایی، ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان، لقی پێنجی دادگای پێداچوونەوەی ئیلام، حوکمی ١٦ مانگ زیندانیی تەعزیریی ئەم هاووڵاتییەی بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە ڕێبەری رژیمی ئیسلامیی ئێران” بە هەمان شێوە پشتڕاست کردەووە و حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعزیریی ناوبراوی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی رژیم” بە پشتبەستن بە مادەی ١٢ی یاسای “کەمکردنەوە زیندانیی تەعزیری” بە ٧ مانگ زیندان کەم کردەوە.

ئەم هاووڵاتییە پاش پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئیلام کراوە.

“مێحراب بەختی” ساڵی ٩٧یش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو و ١٤ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی ئیلام بە پشتبەستن بە مادەی ٦٠٩ی یاسای سزای ئیسلامی و پەسەندکراوی ١٣٩٢، ٧٤ زەربە قامچیی تەعزیریی بەسەردا سەپا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …