دوو شه‌ممه‌ 27 ئازار 2023

هاووڵاتییەکی پیرانشاریی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

رۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلی جۆڵا” خەڵکی گوندی “شیناوێ” سەر بە پیرانشار پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “ئیسماعیل حاجی‌عەبدوڵڵا” بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرابوون.

“ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا” ڕۆژی سێشەممە ٨ی سەرماوەز، پاش تەواوبوونی ماوەی قۆناغی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرا.

هەتا ئێستا ھیچ زانیاریەک لەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ عەلی جۆڵا لەبەر دەست نییە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …