پێنج شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2021
ماڵەوە / ئێران / زیندانی سیاسی حامید قەرەئوغڵانی لە ورمێ حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا

زیندانی سیاسی حامید قەرەئوغڵانی لە ورمێ حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا

حامید قەرەئوغڵانی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی ورمێ، لە لایەن لقەکانی ٢ و ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی سیاسی دژی رژیمی ئێران و «سووکایەتیکردن بە ڕێبەر» و «پێوەندی لەگەڵ ئیسراییل و ئامریکادا» حوکمی لەسێدارەدان و ١٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

ئەو بەندکراوە تورکە، ڕۆژی ٧ی پوشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراو پاش ئەوەی ٢٠ ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعات لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.

بابەتی هاوپۆل

بانگهێشت و دەستگیر کردنی ئەندامانی گرووپی موسیقای ژنانی “گلاریس” لە کرماشان

رۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، دوو ئەندامی گرووپی موسیقای ژنانی “گلاریس” لە کرماشان بە ناوەکانی “نازەنین …