بریندارکردنی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و سەردەشت

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ۱۰ی سەرماوەز ۱۳۹۹ی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری نۆکان سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی شیروان موساپەنا خەلکی شارۆچکەی نەڵاس بە خەستی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزشیکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندروستیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.

لە لایەکی دیکەوە لە سنووری نەنوور سەر بە شاری بانە هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران بۆسەیان بۆ کۆڵبەران داناوە و تەقەیان لێ کردوون کە، کۆڵبەران بۆ ئەوەی نەکەونە بۆسەی ھێزەکانی رژیم ھەڵھاتوون و بەو ھۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی خدر رەسوولی لە بەرزایی بەربووەتەوە و بە خەستی بریندار بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …