دوو شه‌ممه‌ 18 ئازار 2024

کۆڵبەریی هەلی کار یان ڕێگای مەرگ⁄ ئازاد مرادوەیسی

بە درێژایی مێژووی دابەشکردنی خاکی کوردستان بە سەر چوار پارچەدا، بڕینی سنوورە دەستکردەکان لە لایەن خەڵکی هەژار و زەحمەتکێشی کوردەوە، بە تایبەت دانیشتوانی ناوچە سنووریەکان بۆ گواستنەوەی کەلوپەل دەرفەتێکی کاری بووە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە هیچ هەلێکی دیکەی کارکردنیان لە بەردەستدا نییە، وەکوو منداڵان( ئەو منداڵانەی کە ئەرکی دابینکردنی بژێوی خانەوادەیان بە هۆکاری جۆراوجۆر کەوتۆتە ئەستۆیە)، ژنان(بە تایبەت ئەوانەی بژێوی ژیانی خێزانەکانیان لە ئەستۆیە) و کەسانی بەتەمەن و بەساڵاچوو، لە ئیستاشدا بە هۆی بەرفراوان بوونی رێژەی بێکاری هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە دەرچوانی زانکۆکانیشەوە روویان لەم کارە کردوە، ئەم کەسانە ناچارن بۆ بژێوی ژیانیان رێگایەکی پڕمەترسی سەرسنوور بگرنەبەر، لەوانە مەترسی کەوتنە سەر مینی بە جێماو لە جەنگی کۆنەپەرستانەی نێوان عێراق و ئێران، کە تا ئێستا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی هەزاران کەس و هەزارانی دیکەش بەوهۆیەوە کەم ئەندام بوون و بەشێک لە جەستەیان لە دەستداوە، جگە لەوەش مەترسی رەقبردنەوە لە سەرما و بەربوونەوە لە شاخ یەکێکی تر لەو مەترسیانەیە کە هەمیشە لە بەردەم کۆڵبەراندایە.
سەرباری ئەو مەترسیانەی سەروە، لە ئێستادا گەورەترین مەترسی سەر ژیانی کۆڵبەران هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییە کە کۆڵبەران بە قاچاخچی ناو دەبەن و راستەوخۆ دەستڕێژی گوللەیان لێدەکەن، لەگەڵ ئەوەی رۆژانە هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە سەرسنوورەکان کۆڵبەران دەکەنە ئامانج و رۆژ نییە چەندین کۆڵبەر بەوهۆیەوە گیانی لە دەست نەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ تەقەکەرێک رووبەڕووی دادگا نەکراوەتەوە و ئەوەش رێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی چەکدارانی رژێم بە بێ ترس لە دەرەنجامەکانی کۆڵبەرانی رەش و ڕووت بکەنە ئامانج.
بە تایبەت لە چەند ساڵی رابردودا کە کۆماری ئیسلامی بە هۆی سەرەڕۆییەکانییەوە کەوتوەتە بەر گوشاری ئابوری کۆمەڵی نێودەوڵەتی، گرانی، برسییەتی و هەژاری زیاتر تەنگی بە خەلک هەڵچنیوە و بەوهۆیەوە خەڵکێکی زۆر ناچارن بۆ بژێوی ژیانیان روو لە کۆڵبەری بکەن و بەو جۆرە ژیانی خۆیان بخەنە مەترسی لە پێناو بە دەستهێنانی پاروەنانێک بۆ خێزانەکەیان، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیش کە هۆکاری سەرەکی هەموو کێشەو قەیرانەکانی ئەو ولاتەن بێ بەزەییانە ئەو تاقە دەرفەتەی بەردەم هەژاران و بێ دەرەتانەکان بە ڕەوا نازانن و لە بری بردنەوەی پاروە نانێک، تەرمی سارد و سڕیان رادەستی خێزانەکانیان دەکاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …