پێنج شه‌ممه‌ 14 ئازار 2024

دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە ئازاد کران

رۆژی شەممە ٨ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا” و “هاشم مورادی” خەڵکی گوندی “شیناوێ” سەر بە شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی قۆناغی لێپرسینەوەکەیان بە دانانی بارمتە لە گرتووخانە ئازاد کران.

ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “عەلی جۆڵا” بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرابوون.

هەروەها کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەر، هاشم مواردی پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستگیر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپوزسیونی رژیمی ئیسلامی ئێران” ڕاگەیاندووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …