دوو شه‌ممه‌ 18 ئازار 2024

بە یادی ٢٨ی نۆڤامبر رۆژی له دایک بوونی بیرمەند و مامۆستای مەزن، فردریش ئێنگێلس/ لێنین

مەخابن… ڵە چەشنی کانێکی خرۆشاودەرکەوتووهەرزۆر زوو درۆشایەوەو پاشان بزر بوو…
سەد مەخابن ترپەی چ دڵێکی مـــەزن ، ڵە لێدان کەوت ..!
فردریش ئینگێلس رێکەوتی ٥ی ئووتی سالی ١٨٩٥ ڵە شاری ڵەندەن ، تروکی چاوەکانی وەستانوچاوەکانی بۆ هەمیشە ڵێکنا . ئینگێلس بە دوای یارو یاوەری هەمیشەییی خۆیی کارەڵ مـــارکس ” کە ڵە ساڵی ١٨٨٣ ی زایینی کۆچی دوایی کرد ” باشترین و مەزنترین بیرمەندو مامۆستایەکی شۆرشگێروسازماندەرێکی بە توانای چینی کڕێکاری پێشکەوتو ڵە تەواوی جیهانی موتەمدینی ئەمرۆدا دێتە ئەژمار.
ڵەو کاتانەوە کە دەستی چارەنووس کارەڵ مارکس و فردریش ئینگێلسی خستە پاڵ یەکو کردنی بە جووتە هاوڕێەکی هەمیشەیی ، ئیتر خەباتیان پێکەوە گرێدراو هەموو کاتەکانی ژیانیان سەرفی ئامانجێکی هاوبەش بۆ رزگاری بەشمەینەتان کرد…
بە لەبەرچاو گرتنی لێهاتوویی و وشیاری و شارەزایی ئێنگێلس بۆخزمەت کردن بە ئامانجەکانی پرۆلتاریا، دبێ لێکدانەوەیەیەکی دروست و مەنتەقیمان ڵە ماندو بوونەکانی ئەوو توانایی و لێهاتویی و دەرس و بەرهەمەکانی مارکس بۆ گەشەی چینی کڕێکار سەردەم بێ.
مارکس و ئێنگێلس لە ریزی یەکەمین کەسانێکدان کە سەڵماندیان چینی کڕێکارو داخوازێیەکانیان ، هێزی هەرە گرینگی نەزمی ئابووری ئێستان کە ڵەگەڵ بۆرژوازی بە ناچار چینی کڕێکار پێکدێنو سازمانی دەدەن .
ئەم دوو بیرمەندە مەزنە نیشانیاندا کەئەوە خەباتی چینی کڕێکار سازماندراوە کە دەتوانێ تەواوی بەشەرییەت ڵە چنگی چینی چەوسێنەر رزگارکات ، نەک دلسۆزی کە سانیکی خۆبەزڵ زان و نەزان .
مارکس و ئینگێلس لە ریزی یەکەمین کەسانێکدا بوون کە باوەریان بەوە بووکە سۆسیالیسم زادەی بیرۆکەی خەیالی مرۆڤەکان نیە . بەلکوو ئەوە هەوڵ و تەقاڵاو گەشەی هێزی بەرهەم هێنەر ڵەکۆمەڵگای پێشکەوتو دایە کە سۆسیالیزم دەخولقینێ. تەواوی مێژوی تا ئێستای مرۆڤەکان ، مێژوی خەباتی چینایەتی و مێژوی سەرکەوتنی چینە کۆمەڵایەتێە دیارەکانی ناو کۆمەڵگا بە سەر ئەوانی تردا بووە.
بێگوومان ئەمدۆخە تا کاتی بنە بر کردن و ڵە ناو بردن و هەڵوەشانەوەی ملکدارێیەتی تایبەتی و بێبەندوباری لە شێوەی بەرهەمی کۆمەڵایەتی ، درێژەی دەبێ.
بەرژەوەندییەکانی چینی کڕێکار لە گرەوی ڵە ناو چوونی ئەم بەڵاو نەهامەتیو ئەم دیاردە دزێوانە دایە. کەواتە دەبێ خەباتی سازماندراوی چینی کڕێکار ڵەم پێوەندییەدا بێت و وشیارانە ڕچاو بکرێ. بێگوومان هەر خەباتێکی چینایەتی ، خەباتیکی سیاسێە.
هەنوکە تەواوی ئەو کڕێکارانەی کە بۆ رزگاری خۆیان خەبات دەکەنوبۆ ساتێکیش ئارام ناگرن ، دەرس و ئەزمونە بەنرخو بیرۆکەکانی “مارکس و ئێنگێلس”ە کە بۆتە چراو رێنیشاندەریان .
ڵە دەیەکانی١٨٤٠ مارکس و ئینگێلس توانیان بەشیک لە بەرهەمە سۆسیالیستییەکانی ئەو سەردەم بە ناوی خۆیان تۆمارکەنو پاشانو لە درێژەداهاتنە ناو ریزی بزوتنەوە کۆمەڵاییەتییەکانی سەردەمی خۆیان . بێگومان مارکس و ئینگیلس داهێنەری “مەکتەبی سۆسیالیزم”ن دەبێ هەرواش بناسێندرین.
لەو سەردەمدا کەسانیکی زۆر بەتوانا وزیرەکو بیرمەند و لەهەمان حالیشدا ناتواناو فیل باز هەبوون کە ڵە ریزی خەبات بۆ ئازادی سیاسی دژی سەرەرۆیی پاشاکان و پۆلیس و مامۆستایانی ئایینی بوون کە زۆربەیان توانای هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەو لیکدانەوەی دروست لەئاست بەرژەوەندییەکانی بۆرژوازی و چینی کڕێکاریان نەبوو.
ئەم کەسانە رۆل و کاریگەری کڕێکارانیان وەک هێزێکی کۆمەڵایەتی بەهێزو سەربەخۆ قەبوول نەبوو.
لە لایەکی تریشەوە کەسانیک خەیالباف و تەنانەت بە تواناش بەرچاو دەکەوتن ، کە کاریان تەنیا سەر کۆنەکردنی دەسەلاتداران و چینی دەسەلاتدار لە بەرانبەر کردەوە نایەکسانییەکانی نەزمی کۆمەڵایەتی سەردەم بوو. ئەوان باوەریان وابوو کە تەنیا بە رەخنەگرتن و سەرکۆنەکردنی دەسەلاتداران دەکرێ بەرەو سەقامگیر کردنی ئاشتی و ئاسایش گشتی لە جیهاندا هەنگاو بندرێ.
ئەوان دامەزراندنی” سۆسیالیزم”یان بە بێ خەبات و تێکۆشاندەدی وماندووبوون دەدی .
بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێن کە سۆسیالیستەکانی ئەو سەردەم و دۆستانی چینی کڕێکار پرۆلتاریان وەک هێزێکی لاوازچاو ڵێدەکردو بە ترسەوە چاویان بریبوە ئاسۆی دوارۆژی ئەو چینە . ئەمە لەحالێکدا بووکە پیشەسازی رۆژ بەرۆژ لە حالی گەشەسەندن دابوو.
بەم شێوەیە هەموەیان وەشۆێن کەرەستەی ڕاگرتن و وەستانی چەرخی مێژۆەو بوون .
بە پێچەوانەوە مارکس و ئێنگێلس ترسێکیان ڵە ناساندنی پرۆلتاریا نەبوو . تەواوی دلگەرمی و هێواو هۆمێدی ئەوان گەشەکردنی بەردەوامی ئەم چینە زەحمەتکێشە بوو.
ئەوان باوەریان وابوو کە هەرچی پرۆلتاریایەکی زۆرتر هەبێ ، هێزو دەسەلاتیان وەک چینێکی شۆرشگێر زیاتر دەبێت و دامەزراندنی و گەیشتن بە سوسیالیزم ، ئاسانتر و بی کەندو کۆسب و بێ سەریەشەتر دەبێ.
زۆر بە کورتی دەکرێ خزمەتیک کە مارکس و ئێنگێلس بە چینی کڕێکاریان کرد لە چەند دێردا بەیانی کەین : ئەوان چینی کرێکاریان وا ڕاهینا وا تاکوو خۆیان و هێزی ڵە بن نەهاتویان بناسن و بەرەو وشیاری زیاترو یەکێیەتی و هاودلی هەنگاو بنێن . ئەوان بەم شێوەیە و بەم هەول و ماندووبونەیان زانستیان بەسەر خەیالات و ناباوەریدا زاڵ کرد .
هەر بۆیە دەبێ ناوو ژیانی ئێنگێلس بۆ تەواوی کڕێکاران ناسراو بێ.
ئامانجی سەرەکی ئێمەش وەک چۆن تا ئێستا بۆی تێکۆشاوین ئەوەیەکە وشیاری چینایەتی کڕێکارانی روسیە بەرینە سەرێ.
ئێمە دەبێ ژیان و بەرهەمەکانی فردریش ئێنگێلس ، یەکێک لە دوو بیرمندە گەورەکەی پرۆرلتاریای پێشکەوتوو بە پانتایی هەموو روسییە بلاوکەینەوە و بە جەماوەرو نەوەی نۆێی بناسێنین .
ئێنگێلس لە سالی ١٨٢٠لە ” بارمن ” سەر بە ئەیالاتی ڕاین “پادشای پرۆس” چاوی بە ژین پشکووت.
باوکی خاوەنی کارگەیەکی بەرهەرهمهێنان بوو. لە سالی ١٨٣٨، ئینگێلس بێ ئەوەی کە بتوانی دواناوەندی بنێتە پشت سەر بە ناچار و لە ژێر کاریگەری بنەمالەکەی وەک کارمەند چووە ناوەندێکی تیجاری لە بارمن . کارکردن لەم ناوەندەدا نەبوونە کۆسپێک لە بەر دەم ئەودا بۆ دوور کەوتنەوە لە فێرکردن و بەرهەمی زانستی و سیاسی.
بێگومان و لەوانەیە ئێنگێلس لە دەورانی دواناوەندیدا لە خۆبەزل زانین و سەرەرۆیی چەوسێنەران و برۆکراتەکان وەزاڵە هاتبی . هەر بۆیە سوورتر لەجاران تێدەکۆشاو بۆساتێکیش دەستی لە خۆێندنەوەو لێکۆلینەوە هەلنەگرت.
لەو سەردەمدا بیروباوەری “هێگل ” بە سەر فەلسەفەی ئالمانیدا زۆر زال بوو . ” ئینگیلس”ش لە ریزی ئەوکەسانەدا بوو کە لەگەل هێگل کەوت
گەرچی هێگل پشتیوانی لە دەولتی زالمی پرۆس دەکردو وەک مامۆستای زانکۆی برلین خزمەتی دەکرد بەلام بیروهۆش راهینورەکانی وتەکانی شۆرشگێرانە بوون .
بیرو باوەری هێگل لە سەر دروست بوونی ئینسان و مافەکانی و هەروەها ناوەرۆکی فەلسەفەکەی جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کەدونیا دەسخۆشی ئالووگۆرو گۆرانکارییە . بەشێک لە هاوبیرانی لە زاناکانی ئالمانی ، ئەو کەسانەی کە وەزعی مەوجودیان پی قبوول نەدەکرا ، بەم بیرۆکەیەی گەیاند کە خەبات دژی وەها بارودۆخێک وبە تایبەت خەبات لە دژی سەرجەم نەهامەتییەکانی تر، ریشەی لە یاسای گشتی گۆرانکارییە یەک لەدوای یەکەکاندا هەیە .
گەر هەموو شتێک گۆرانکاریان بەسەردا بێ و ناوەندەکان جێگۆرکێیەیان پیبکرێ ، بۆ چی دەبێ سەرەرۆیی پاشای پرۆس یان خۆ تیزاری روسییە شیلەی گیانی خەلک بمژێ و کەمینەیەکی کەم لەسەر گیان و مالی جەماوەری خەلک خۆیان کۆک و پۆشتە و دەولەمەندترکەن؟ یان دەسەلاتی بۆرژوازی بە سەر خەلکدا بۆ دەبێ درێژەی بێ؟
فەلسەفەی هێگل گۆرانکاری مێشک و بیروباوەرەکانی دەدایە بەر باس و لیکۆلینەوە . باوەری ئەوو فەلسەفەکەی ، بیروباوەرو فەلسەفەیەکی “ئیدیالیستی” بوو. ئەم فەلسەفەیە لە گۆرانکاری لەسەر مێشک و گۆرانە سروشتییەکان ، لەمرۆڤ و پەیوەندییەمرۆڤایەتییەکان لە ناو کۆمەلگادا دەدوا. مارکس و ئینگێلس بیرۆکەی گەیشتن بە ئامانجی گۆرانکارێیەکانی ” هێگل” یان پاراست بەلام بیرۆکەی پێش فەرز کراوی ئیدیالیستیان رەد کردەوەو بە پەنا بردن بۆ ژیانی مادی ، بۆیان دەرکەوت کە ئەمە گۆرانی مێشک نیە کە گۆرانکاری و گەشەی سروشت پێناسە دەکات بەلکوو بە پێچەوانەوە گۆرانی سروشت و مادە یە کە بواری گۆرانی مێشک دەرەخسێنێ.
بە پێچەوانەی هێگل و لایەنگرەکانی ، مارکس و ئێنگێلس ماتریالیست بوون . ئەوان بە لەبەرچاو گرتنی گۆرانکاریەکانی دونیا و بەشەرییەت ، لە روانگەی ماتریالیستییەوە بەوە گەیشتن کە مادە بنەماو ریشەی تەواوی دیاردە سروشتییەکانە .
کەواتە بەم پێشەرتە گۆرانکاری و گەشەی کۆمەلگای ئینسانی بەندە بە پەختەبوونی زیاتری هێزە مادییەکان یان هەمان هێزەبەرهەم هێنەرەکان . ئەو پەیوەندیانەی کە بۆ مرۆڤەکان لە بەرهەم هینانی ئەو کۆمەڵە کەرەستانەی کە بۆ ژیانی مرۆڤەکان پێویستە، لە پوختە بوونی هیزە بەرهەم هێنەرەکانەوە سەرچاوە دەگرێ.
کەواتە لە وەها دۆخێکدا دەرفەت بۆ دەرکەوتنی تەواوی دیاردەکانی ژیانی کۆمەلایەتی ، ئامانجە مرۆڤیەکان ، بیرۆکە و یاساکان دەرەخسێ.
پوختەبوون وگەشەی هەرچی زیاتری هێزە بەرهەم هینەرەکان دەبێتە هۆکاری سەرەکی پێکهێنانی پیوەندییە کۆمەلایەتییەکان کە ئێستا لە سەر ئەساسی ملکدارێیەتی تاکە کەسی دامەزراوە.
بەلام ئێستاکە ئێمە شاهیدی ئەوەین کە هەر ئەم پوختەبونانەو یەکسانی نیوان هیزە بەرهەمهێنەرەکان ، ئەوان ڵە بەشێکی زۆر ملکەکانیان بێبەش دەکات و لە نێو چنگی کەمینەیەکی کەمدا دەیهیلێتەوە.
پوختە بوون و گەشەستاندنی هێزە بەرهەهینەرەکان ملکدارییەتی و بناغەی نەزمی کۆمەلایەتی پێشکەوتو دەروخینێ و بەرەو ئامانجێک هەنگاو دەنی کە سۆسیالیستەکان وەک ئامانج بۆخۆیانیان دیاری کردوە .
تەواوی ئەوکارانەی کە دەبێ سۆسیالیستەکان بە ئەنجامی بگەیەنن ، بە سەرەنجام گەیاندنی ئاوات و ئامانجی ئەم هێزە کۆمەلایەتییە. کە ئەم هەنگاوە خزمەت دەکات کە سۆسیالیزم ئاسانتر دامەزرێ و لەگەل خۆی بیرو هەرزی وشیاری بۆ کۆمەلگا بە دوای خۆێدا بینێ.
ئەم هێزەش هەمان پرۆلتاریایە.
ئینگێلس سالی ١٨٤٢ لە “منچێستێر”ی لەندەن، ناوەندی پیشەسازی لە وڵاتی بریتانیا لە گەڵ پرۆلتاریا ئاشنا بوو. ئەولە ناوەندێکی گەورەی تیجاری کە باوکی خاوەنداریەتی بوو، وەک کارمەند دەستی کرد بەکار. ئینگێلس هاوکات لە گەل ئەوەی کە لە دەفتەری کارگەکەدا کاری دەکرد ، ئاگاشی لە دەرد و شێوەی ژیانی سەختی کرێکارانێک بوو کە لەم ناوەندەدا کاریان دەکرد و رۆژانە بە درندانەترین شێوە نامرۆڤیەکان دەچەوسێندرانەوە.
کارو تێکۆشان و سەرەنجە گشتیکانی ئینگلس لەم ئاستە تەنگە لە ژیانی کرێکارانی ئەم ناوەندەدا قەتیس نەمایەوە . ئەوتەواوی ئەو بەلگە و بابەتانەی کە لە پەیوند لەگەڵ باردۆخی نالەباری ژیانی کڕێکاران لە تەواوی بەشەکانی تری ناوەندەکانی بەرهەم هینەرلە ناو بریتانیا نوسرابون و بلاو کرابونەوە یان خۆ لە بەر دەسدا بوون دەستی خستنو هەمویانی خۆێندەوە. بەرهەمی هەموو ئە خۆیندنەوانە و بەلگانەی کە لەبەر دست دابوون ، لە ناو دوتۆی کدێبیکدا بە ناوی بارودۆخی چینی کرێکاری ئینگلستان نەخشێندران و لە سالی ١٨٤٥ی زایینی بلاو بوونەوە.
ئێمە پێشتر خزمەتە کانی ” ئێنگێلس” مان لە نوسینی ئەم کدێبە کە بارودۆخی نالەباری چینی کڕێکاری ئینگلستانی لە خۆ دەگرت باس کردبوو . پێش لە ” ئێنگێلس”یش کەسانێکی زۆر بوون کە بارودۆخی نالەباری ژیانی پڕ لە دەردو نەهامەتی کڕێکارانیان لە ئینگلستان باس کردبوو وە جەختیان لەسەر پێویستی بە هانا هاتنو پشتیوانی لە کڕێکاران کردبوو. بەلام ئێنگێلس یەکەمین کەس بوو کە وتی پرۆلتاریا نە تەنیا هێزێکی رەنجکێشاوە بەلکوو لە ڕاستیدا باردۆخی نالەباری ئابووری پرلتاریایە کە بە شێوەیەکی نەگونجاو وەها دۆخیکی خولقاندوە و کە ئەم دۆخەش لەئاکامدا پرۆلتاریا وادار بە خەبات دەکات تا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش بجێ تا بتوانێ ئازادی بۆ خۆی مسۆگەر کات و خۆی رزگار کات. دیارە هەر هەنگاوو تەقاڵایەکی کڕێکاران لە پێشبردنی خەباتیاندا، ڕاستەوخۆ خزمت بە خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان دەکات. کەواتە پێویستە کڕێکاران یکگرتووبن ویەگرتنیش زامنی سەرکەوتنیانە لەهەموو بوارەکانی تێکۆشانیاندا.
بزوتنەوەی سیاسی و وشیاری چینی کڕێکارلەئاکامدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە کرێکاران بەو ئاکامە بگەن کە تەنیا رێگای رزگاریان لە سۆسیالیزم دایە .
لە ڵایەکی تریشەوە سۆسیالیزم تەنیا کاتێک دەتوانێ ببیتە هێزێکی سەرەکی لە ناو گۆرەپانی خەباتدا کە ببیتە ئامانجی ڕاستەقینەی خەباتی سیاسی چینی کڕێکار.
ئەوەی کە باس کرا لێکدانەوە و تێگەیشتن و هەلسەنگاندنی ئێنگێلس لە بارودۆخی چینی کڕێکاری ئینگلستاندا بوون کە هەنوکە هەمو هەول و دەرس و ئەزمونەکان و ئەندێشەکانی ئەو بۆتە چرای رێی خەبات و تێکۆشان و زامنی یەکییەتی نێوان تەواوی پرۆلتاریای وشیارو شۆرشگێرلە ئاستی دونیادا . جێی ئاماژەیە کە ئەوکات ئەو بیرۆکانە بۆپرۆلتاریای ئینگلستان بە تەواوی نۆی بوون.
لەئاکامدا ئەم بیرۆکە و هەوڵانە بۆ چینی کڕێکار لە ناو دەتۆی لاپەرەکانی کتێبێکدا جێگای خۆیان خۆش کرد کە باسی لە دەردو نەهامەتی و ژیانی چینێک بە زمانێکی خاراودەکرد کە هەمان پرۆلتاریای ئینگلستان بوو. کدێبێک کە رواڵەتی ڕاستەقینەی سەرمایەداری و بۆرژوازی بە هەموان نیشان داو کاڕێگەرێکی ڵەرادەبەدەری بە دوای خۆێدا بەجێ هێشت .
باس کردن لە دەرد و رۆژرەشی پرۆلتاریای پێشکەوتوو لە ناو دوتۆی ئەم کتێبەدا ببۆە وێردی سەرزاری هەموو ئەوانەی کە رۆژیک لە رۆژان ئەو کدیبەیان خۆێندبۆوەو شتی لێ فیرببون. لە ڕاستیدا نە پێش سالی ١٨٤٥ و نە دوایی وەها دێمەنێکی بە ئاشکرا و روون لە چۆنێتی ژیان و گوزەران و عارەق رشتنی چینی کڕێکارنەکەوتە بەر دیدەی چاوان .
ئێنگێلس تا پێش هاتنی بۆ ئینگلستان ، سۆسیالیست نەبوو. ئەو هەر لەسەرەتاوە لە مێنچێستێر پەیوندی لەگەل کەسانێکی ناسراو چالاک لە بزووتنەوەی کرێکاری ئینگلستان گرتو پاشان دەستی کرد بە نوسین و بڵاو کردنەوەی کۆملێک بەرهەمی بە پێز بۆ بلاوکراوە سۆسیالیستەکانی ئینگلستان .
لە سالی ١٨٤٤ لەکاتی گەرانەوەی بۆ ولاتی ئالمان ، لەشاری پاریس لەگەڵ مارکس (هەر ئەوکەسەی پێشوتریش پەیوەندی نامەنوسینیان پێکەوە هەبوو)لە نزیکەوە ئاشنا بوو.
مارکس لە پاریس تێکەل بە ژیانی سۆسیالیستەکانی فەرانسەوی ببوو وە ڵە ژێر کاریگەری سۆسیالیستەکانی ئەوشارەدا ژیانی بەسەر دەبرد.
هاوکاری مارکس و ئێنگێلس لە شاری پاریس بە نوسینی کتێبی ” بنەمالەی مۆقەدەس ” یا رەخنەی ڕەخنەگرانە ، چۆوە قۆناغێکی نۆێیەوە.
ئەم کتێبە کە یەکسال پێش لە کدێبی ” بارودۆخی چینی کڕێکاری ئینگلستان ” بلاو کرایەوە و بەشێکی هەرە زۆری مارکس نووسی بوویی بریتی بوو لە بنەما سەرەکییەکانی سۆسیالیسزمی شۆرشگێرکە ئامانجە سەرەکێیەکانمان بە وردی ڵە سەرەوە شی کردەوە.
” بنەمالەی مۆقەدەس” پێناسەیەکی گالتە جارانە بۆ برایانی فیلسوفی ناسراو بە ” بائیر ” و لایەنگرەکانیان بوو . ئەوان لە چوارچێوەی رەخنەکانیاندا بانگەشەیان بۆ ئەوە دەکرد کە ڵە پشت تەواوی کردەوەکاندا حیزب و سیاست بونیان هەیە و بەم جۆرە هەموو چالاکییە زانستییەکانیان رەد دەکردەوەو بە شێوەی ” نحو” جەختیان لەسەر دونیا و روداوەکانی دەوروبەری دەکردەوە و بە سانایی بەلای روداوەکاندا تێپەر دەبوون .. ئەم ئاخایانە ” براکانی بائیر “پرۆلتاریایان وەک جەماوەرێکی بێ زام و بێ کەلک سەیر دەکرد . مارکس و ئێنگێلس بە بەرپەرچدانەوەی وها بێرۆکەیەکی قیزون و پوچو بێ ناوەرۆکدا ،بە توندی لە دژی وەستانەوە. ئەوان لەچەشنی مرۆڤێکی ڕاستەقینە، دوپاتیان دەکردەوە کە کرێکارانێک کە بە دەستی چینی دەسەلاتدار و دەولەتی پارێزەریان سەرکوتو پشت گۆیێ دەخرێن و مافەکانیان پێ شێل دەکرێ ، نە تەنیا خوازیاری دان بە خۆداگرتن نابی ببن بەلکوو دەبێ بۆ باشتر کردنی دۆخی ژیان و گۆرانی نەزمی کۆمەلگا خوبات و هەولەکانیان بخەنە گەڕ .
ئەوان پرۆلتاریان وەک هێزێکی گرنگ کە توانای خەبات و ململانێەی هەیە ، هەلیاندەسەنگادوپیان وابوو کە ئەم خەباتە لە خزمەت خۆیان دایە.
ئێنگێلس پێش بلاو کردنەوەی کتێبی ” بنەمالەی موقەدەس”یش بابەتی ڕەخنەگرانەی زۆری لەسەر ئابوری سیاسی لە کدێبی سالی ” ئینگلستان -فرانسە ” ی مارکس و روگە بلاو کردبوەوە کە تێدا بە روونی دیاردە بنەرەتییەکانی نەزمی ئابووری سەردەمی لە روانگەی سۆسیالیستیەوە شیکردبۆەوەو دەرەنجامەکانی دەسەلاتدارییەتی مڵکداڕێیەتی تاکە کەسی خستبوە روو.
بوونی ئینگێلس خزمەتێکی زۆری بە تەسمیمی مارکس بۆ خۆێندنەوەی ئابوری سیاسی کرد . ئەم هەنگاوە بوو بە هەوێنی بەرهەمی زیاترو بەرپا کردنی شۆرشێکی شۆرشگیرانەو گشت گیرو ڕاستەقینە.
لە سالی ١٨٤٥ تا ١٨٤٧ ئێنگێلس لە برۆکسیل و پاریس ژیانی بە سەر دەبردو پاشان لە درێژەی کارو چالاکێیەکانی دەستیکرد بە کار کردن لە نێو کرێکارانی ئالمانی کە لە “پاریس و برۆکسێل”دا کاریان دەکرد.
مارکس و ئێنگێلس لە درێژە خەباتیاندا لە گەڵ شانەی نهێنی کمۆنیستەکانی ئالمان پەیوەندیان گرت . کە ئەم پەیوەندێش بوو بە هەوێنی ناساندنی زیاتری سۆسیالیزم وەک و ئەرک و پیلانێکی ڵە پێشدا دارێژراو …
دەرەنجامی ئەم هەول و ماندوبونوو پەیوەندیانە بوو بە مایەی لە دایک بوونی مانفیستی ناسراوی حیزبی کمۆنیستی مارکس و ئێنگێلس لە سالی ١٨٤٨ دا.
ئەم نامیلکە چکۆلەیە کە گرنگی تایبەتی خۆی بەسەر تەواوی کتێبەکانی تردا هەیە، تا بەئەمرۆش بۆتە رێنیشاندەرو ئاوێنەی بالانۆینی خەباتی رەوای پرۆلتاریای شۆرشگێر لە دژی چەوسێنەران لە ئاستی جیهاندا و لەرزە دەخاتە جەستەی سەرمایەداری چاوچنۆک .
شۆرشی سالی ١٨٤٨ کە لە سەرەتاوە لە وڵاتی فەرانسە دەستی پێکردوو پاشان هه موو وڵاتانی ئوروپای رۆژئاوای گرتەبەر ، بوو بە هۆی گەراندنەوەی مارکس و ئێنگێلس بۆ ولاتی لەدایک بوونیان .
لە ” پرۆس رایین” ئەوان بوون بە بەرپرسی بڵاوکردنەوەی “نۆئەراینشی زیتونگ”ی دیمۆکراتەکان لە کۆڵن . ئەم جووتە هاورێیەو ئەم دوو بیرمەندە مەزنە تڕپەی دڵ و روحی تەواوی ئامانجەکانی شۆرشی دیمۆکراتیک لە “پرۆس رایین” بوون .
ئەوان تا ئاخرین سەنگەر دیفاعیان لە ئازادی و بەرژەوەندێیەکانی کۆمەلانی خەلک کردوو لە دژی هیزە کۆنەپەرەستەکان شەریان کرد.
ڵە درێژەدا بڵاو کراوەی” نۆئەراینش زیتونگ ” دەستی بەسەر دا گیراو لە بڵاو کردنەوە وەستاندیان .
مارکس کە لەماوەی دورخرانەوەی شارۆمەندی ” پرۆس”ی لە دەستدابوو لە وڵاتەکەی خۆی دەرکرا. “ئێنگیلس”یش کە بە چەکەوە لە ئاخێزە جەماوەرێیەکاندا بەشداری چالاکانەی کردبوو، بە دوای شکستی شۆرشگێرەکان لە رێگای سوئیسەوە بەرەو لەندەن هەڵات ….
مارکس لە درێژەدا لە لەندەن نیشتەجێ بوو. ” ئینگیلس” یش دوای ماوەیەک سەر لە نۆێ بۆەوە کارمەندو پاشان بوو بە خاوەنی ئە و شیرکەتە تیجارەی مەنچێستێر کەلە سالی ١٨٤٠ تێیدا کاری کردبوو.
تا سالی ١٨٧٠ ئێنگێلس لە مەنچێستێر مایەوە . ” مارکس”یش هەر لە لەندەن دەژیا. ئەم دووریە بە هیچ شێوەیەک نەبوە هۆی لێک دابرانی ئەم دوو هاورێە . ئەوان بەردەوام لە پەیوەندی دابوون .رۆژانە لە ڕێگای نامەوە پەیوەندیان بە یەکەوە دەگرتو لە سەر سۆسیالیزم زانستی بیرورایان ئالوگۆر دەکرد و بەم شێوەیە هاوکارێیەکانیان درێژەی پێدرا .
ئێنگێلس لە سالی ١٨٧٠روی لە شاری لەندەن کردوو چۆوە لای مارکس وبەمشێوەیە هاوکاری و دۆستایەتی و خەباتیان تا سالی ١٨٨٣ یانی سالی کۆچی هەتاهەتایی بیرمەندی گەورە کارەل مارکس درێژەی کێشا.
ئاکامی ئەو هاوکاری و دۆستایەتێ لە دایک بوونی کتێبی ” سەرمایە”ی کارەل مارکس بوو وەک بە نرخترین و گرنگترین بەرهەم سەبارەت بە ئابوری سیاسی سەردەمی ئیمە . ” ئێنگیلس “یش کۆمەلێکی زۆر بەرهەمی گەورەو چکۆلە و جوان و بەنرخی هەیە کە هەمووی ئەم بەرهەمانە چرای خەباتی هەموو ئێمەی کۆمۆنیستن .
مارکس بە زۆری لە سەر دیاردە ئالۆزەکانی ئابووری سەرمایەداری لیکۆلینەوەی دەکرد. ” ئێنگێلس “یش لەسەر ئەو کتێبانەی کە ناوەرۆکیکی ئاسان و لێک تێگەیشتنیان سوکتر بوو کاری دەکرد. لە بەرهەمەکانی ئینگێلس دەتوانین ئاماژە بە :
بەرهەمی زۆر ناسراو کاریگەری وەک ” دژی دۆرینگ ” ( لیکۆلینەوە و تۆژینەوە لە بواری فەلسەفە ، زانستی سروشتی و زانستی کۆمەلایەتی )
بنەماکانی پێکهاتنی بنەمالە ، مڵکدارێیەتی تاکەکەسی و دەوڵەت و هەروەها زۆر بابەتی دیکەش سەبارەت بە سیاسەتی دەرەکی دەولەتی روسیە و چەن بابەتێکی بە پێزو جوان لە سەر مەسەلەی نیشتەجێبوون و سەرەنجام دوو بەرهەمی چکۆڵەی زۆر بەنرخ لە سەر گەشەی ئابووری روسیە ، ئەو بەرهەمانەن کە لە لایەن ئێنگێلسەوە بەرهەم هاتوون .
مارکس پێش ئەوەی کە بتوانێ دوایین چاوخشاندنەکانی بەسەر بەرهەمە بەنرخەکەی خۆێدا واتا کتێبی سەرمایەدا بخشێنێ ، بە داخەوە کۆچی دوایی کرد.
دەسنووسەکانی کتێبی سەرمایە پێشوتر تا رادەیەک ئامادەکرابوون و ئێنگێلس بە دوای مەرگی هاورێی دێرینی خۆی ئەرکی قورسی ئامادەکردن و چاپ کردن و بلاو کردنەوەی بەشەکانی دوهەم و سێهەمی سەرمایەی گرتە ئەستۆ . ئێنگێلس بەشی دووهەمی لە سالی ١٨٨٥ و بەشی سێهەمی لە سالی ١٨٩٤ بڵاو کردەوە .( مــــەرگی ئەویش رێگر بوو لە بەردەم لە چاپدانی بەرگی چوارەم ).
“ئادلر” سۆسیال دێمۆکراتی ئۆتریشی بە روونی ئاماژەی بە وە کردبوو کە بە بڵاو کردنەوەی بەرگی دوهەم و سێهەمی سەرمایە ، ئێنگێلس یادگارێکی بەنرخ و شکۆمەندی لە کەسێکی بلیمەت تۆمار کرد کە هاورێی و خۆشەویستی بوو.
لە راستیدا دوو بەرگی کتێبی سەرمایە بەرهەمی دوو کەسن :
مـــارکس و ئێنگێلس.
ئێنگێلس هەموو کات خۆی دوایی مارکس داناوە . وەک چۆن خۆی لە بابەتی ” ژیانی مارکس ” بۆ دۆستێکی خۆی دەنوسێ ( من ساز ژەنی دووهەم بووم ).
خۆشەویستی و تامەزرۆیی ئەو بۆ مارکس بێ وێنە بوو . ئەم خەسلەتە لە ئینگێلس بە روونی دیار بوو ..
بە باشی دەکرا هەست بەو خۆشەویستیە بکرێ چ کاتیک کە مارکس لە ژیاندا مابوو وە چ کاتێکیش کە یادی مارکس لە ڵایەن ئێنگیلسەوە رێزی لێدەگیرا . سۆزو خۆشەویستی مارکس لە ڵای ئێنگێلس سات بە سات باڵای دەکرد و لە بیر نەدەکرا.
ئەم خەباتگێرە بی وێنە وماندوونەناسە دلێکی گەورەو پاک و بیگەردی هەبوو..
لە میانەی سالەکانی ١٨٤٨ و ١٨٤٩ ، کاتێک کە مارکس و ئێنگێلس لە شۆینی نیشتەجێ بوونی خۆیان دوور خرابوونەوە جیا لە لێکۆلینەوە زانستێەکان کۆمەلێک کاری بە نرخی تریشیان کرد. بۆنمونە مارکس لە سالی ١٨٦٤ ناوەندی کرێکارانی نێونەتەوەیی دامەزراند و بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ سال ئەرکی بەرێوەبردنی ئەم ناوەندەی بە سەرشانەوە بوو. ” ئینگیلس” یش وەک هەمیشە مارکسی بە تەنیا نەهێشت وشان بە شانی ئەو لەم بوارەدا رۆلێکی بەرچاوی گێرا.
ئەم ناوەندە لەماوەیەکی کەمدا توانی بە پشت بەستن بە بیرۆکەو ئەندێشەکانی مارکس کڕێکارانی گشت جیهان لە دەوری یک کۆبکاتەوە رێکیان بخات. بەم پێیە ئەم ناوەندە گرنگیکی لە رادەبەدەری بوو لەمەر ناساندنی بزوتنەوەی کڕێکاری روو بە بیرورای گشتی و ڕێکخستنی ئەو چینە لە سەرانسەری جیهاندا.
لە سالی ١٨٧٠ لە دوای داخرانی ئەم ناوەندەش ، رۆل و کارێگەرێەکانی مارکس و ئێنگێلس بۆ یەکێیەتی هاوپشتی چینی کرێکار لە هوو مەیدانەکانی خەباتدا بەرچاو بوون .
دەتوانین بلێن کە گرینگی ئەوان وەک ڕێبەرانی مەعنەوەی بزوتنەوەی چینی کرێکار بەردەوام لە زیاد بووندا بوو. پێشکەوتن و گەشەی بەرچاوی ئەم بزوتنەوەیە نمونەی بەرچاوی ئەوڕاستێەن.
دوای مەرگی مارکس ، ئینگیلس بە تەنیایی وەک رێبەری سۆسیالیستەکانی ئۆروپا درێژەی بە کاری خۆیدا .
رێنمایی و بیرۆکە ودەرس و ئامانجەشۆرشگێرەکانی ئێنگێلس بوو با ئاوینەی باڵانۆێنی هەموو سۆسیالیستەکانی ئالمانی ، ئیسپانیایی ،رۆمانیایی و بە تایبەتی روسەکان. هەموییان لە ئەزموونو تیکۆشان و دەرسەکانی ئێنگێلس لە سەردەمی بەسالاچونیشیدا کەڵکیان لێ وەردەگرت و لە خەباتی بێ پسانەوەی خۆیاندا بەکاریان دەبرد.
مارکس وئێنگێلس کە هەردوکیان روسەکانیان دەناسی و کتێب و بەرهەمەکانی ئەوانیان دەخۆێندەوە رۆلیکی باش و چالاکیان لە وڵاتدا هەبوو و لە بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی روسییە پشتیوانیان کردو هەتا دوایش لە گەل شۆرشگێرانی روس بەردەوام لە پەیوەندیدا مانەوە.
ئەوان بەدوای ئەوەی کە بوون بە دیمۆکرات بەرەو سۆسیالیسزم هەنگاویان ناو بوون بە سۆسیالیست. ئیحساسی تورەیی و بیزاری ونەفرەتی ئەوان لە سەرەرۆیی سیاسی ، زۆر بەهێز بوو. ئەم خو رەوشتە شۆرشگێرانەیە و ئەزموونی گرنگی ئەوان لە ژیان و لە خەبات ، مەیل و خواستی ئەوانی بۆ خەبات بۆ وەدێهێنانی ئامانجە بەرزەکانیان سوورترو سوورتر دەکرد. بەم هۆکارانە بوو کە خەباتی قارەمانانەی بەشێکی کەم لە شۆرشگێرانی روس لە دژی دەسڵاتی بەهێزی تیزار ، شوروشەوقێکی تایبەتی لە نێو دلی ئەو شۆرشگێرە مەزنانەدا دروست کرد.
مارکس و ئێنگێلس بەردەوام جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە ” ڕزگاری کرێکاران دەبێ بەدەستی خودی کرێکاران بێ”.
سەرەرای هەمووی ئەمانە مارکس و ئێنگێلس هەستیان بەوە کرد کە شۆرشی سیاسی لە روسییە گرنگیکی تایبەتی بۆ بزوتنەوەی چینی کڕێکاری ئوروپا دەبێ.
روسییەی سەرەرۆ بە بەردەوامی پەناگای کۆنەپەرەستانی ئوروپایی بووە. وڵاتی روسیە لە ئاکامی شەری ١٨٧٠ پێگەیەکی تایبەتی لە ئاستی نێونەتەویی پەیدا کردبوو. کە بۆ درێژماوە تۆوی دووبەرکی و دوژمنایەتی لە نێوان دوو وڵاتی ئالمان و فەرانسە دەچاند . ئەم دۆخە گرنگی روسییەی وەک هێزێکی کۆنەپەرەست لە ناوچەکەدا زیاد کرد. تەنیا روسێیەکی ئازاد ، روسێیەک کە پیوێستی بە سەرکووت کردنی لەهێستانێکان، فنلاندێیەکان ، ئالمانییەکان و ئەرمەنییەکان بوو نەک سەرکوت کردنی هەر ولاتێکی چکۆلەی تر. روسییە هەولیدەدا ولاتی فەرانسەو ئالمان بخاتە گێژاووە. ئوروپای پێشکەوتو کە لە چنگ شەرێکی مالۆیرانکەر رزگاری بوو وە لە ئارامی و ئاشتیدا بەسەری دەبرد و ئازادانە هەناسەی دەدا،ببوە مایەی دەستێوەردانی روسییە و هەولیدەدا هیزەکۆنەپەرەستەکان بە پانتایی هەموو ئۆروپا لاواز و چینی کرێکاری ئۆروپا بە هێز کات .
هەربەم بۆنەوە بوو کە ئێنگێلس خوازیاری پێکهێنانی ئازادی سیاسی لە روسییە بوو تا خزمەت بە گشەو پرەسەندنی بزوتنەوەی کڕێکاری لە ئوروپادا بکات .
یادو بیرەوەرییەکانی فردریش ئێنگێلس ، خەباتگێری ناسراوو بیرمەندو مامۆستای گەورەی پرۆلتاریاو مێژوناس و کۆمەڵناسی بوێر و شۆرشگێر بەرز ڕادەگرین ….

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …