سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

فەرزاد حوسێنی چالاکی مەدەنی لە سنە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا

لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” چالاکێکی مەدەنیی کوردی بە ناوی “فەرزاد حوسێنی” تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی گوندی “دێوەزناو” و دانیشتووی شاری کامیاران، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی و ٥ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی لە ڕێگای لایەنگەری و ئەندامیەت لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری رژیمی ئیسلامی ئێران، بە سەر ئەو چالاکە مەدەنییەدا سەپاوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەو حوکمەیان پێڕاگەیاندووە.

“فەرزاد حوسێنی” ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ٩٦، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر و پاش سێ مانگ راگیران لە گرتووخانە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تەمەنی ئازاد کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی دۆسیەی ئەو چالاکە لەگەڵ ٩ چالاکی ژینگەپارێزیی دیکە بە ناوەکانی “هادی کەمانگەر، بەختیار کەمانگەر، عیسا فەیزی، مەهدی قوبادی، ڕاشد مونتەزەری، خالید زەمانی، فەرزاد حوسێنی، سیروان قوربانی، فازڵ قوەیتاسی و ئامانج قوربانی” لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی لە ڕێگای لایەنگەری و ئەندامیەت لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزسیۆنی رژیمی ئیسلامی ئێران” بەڕێوە چووبوو.

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، فەرزاد حوسێنی پاش سەردانی بۆ لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، لەسەر بڕیاری دادوەر “سەعیدی” دەستگیر کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …