چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سابیر قادری چالاکی ژینگەپارێزی راپێچی زیندان کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٩ی ھەتاویی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دێولان چالاکی ژینگە پارێزی ئەو شارە، سابیر قادریان دەستگیر کرد و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی کە تەعیزریە ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی سنەیان کرد.

ئەو چالاکە ژینگە پارێزیە کوردە، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە حیزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی دژبەری کۆماری ئیسلامی لێپرسینەوەی لێکرا و بە پێنج ساڵ زیندان و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی بە ساڵێک زیندان سزا درا.

سزای سابیر لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بۆ ٣ ساڵ کەم کرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …