سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

گیانلەدەستدانی ھاووڵاتیەکی سەردەشتی بە ھۆی تەقینەوەی مین

دوێنێ دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، ئەحمەد مەمەندی کوڕی حاجی عەزیز خەڵکی گوندی “دەشتێ” شاری سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار و دواتر بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانی سەردەشت کرابوو و پاشان بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کرابوو، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، ناوبراو بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی تەقینەوەی مین سەرەتا هەر دوو لاقی قرتابوو لە ئەنجامدا بەهۆی خوێنڕێژیی زۆرەوە، گیانی لەدەست دا.

دەوترێ ناوبرەو لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە نزیک کۆنە پایگایەک لە گوندی “پارستان” سەر بە بەخشی “وەزێنە” لە شاری سەردەشت، تووشی ئەو ڕووداوه بووە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …