چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئایناز زارع بە پێنج ساڵ زیندان حوکم درا

ئایناز زارع تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی ورمێ کە لە ساڵی ڕابردووەوە لەگەڵ دایکی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بند کراوە، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری رژیمی ئیسلامی ئێران، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی ھەتاویی، ئایناز زارع، زیندانیی سیاسیی تەمەن ١٧ ساڵ، کە لە بەندیخانەی ورمێ بەندکراوە، لە لایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی ورمێ، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ھەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندامەتی لە حزبێکی کوردستانی بەسەریدا سەپاوە و پێی ڕاگەیاندراوە.

ئەم بەندکراوە سیاسییە کە تەمەنی لە ژێر ١٨ ساڵەوەیە، لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی، لە مافی هەبوونی پارێزەری هەڵبژێراوی خۆی بێبەش بووە.

ئایناز زارع لەگەڵ دایکی بە ناوی شاناز سادقی فەڕ ناسراو بە بێریڤان تەمەن ٣٢ ساڵ لە خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستگیر و لەو کاتەوە لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوە.

شاناز سادقی‌فەر ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو دادگایی و بە تۆمەتی ”ئەندامیەت لە حزێکی کوردستان، حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …