پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

دەستگیرکردنی ھاووڵاتیەک لە شاری پیرانشار

لەم رۆژانەی دواییدا، لاوێک بە ناوی “محەممەد قادری‌ئازەر” تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی خدر و خەڵکی گوندی “گەزگەسک” سەر بەشاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

‌هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستگیر کردووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی محەممەد قادری ئازەر، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان هیچ وڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستگیر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …