پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

زیندانییەکی سیاسی بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا

زیندانییەکی سیاسیی بە ناوی سەید “ئەمیر تاهیریان” خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی شاری پیرانشار، بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرابوو و بۆ ماوەی مانگێگ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ، لە ژێر لێکۆڵینەوە دابووە و دواتر بۆ زیندانی نەغەدە گواسترابوو.

سەید “ئەمیر تاهیریان” ساڵی ٩٦، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد، بە سەرۆکایەتی دادوەر “غوڵامی” بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامی ئێران” بە ٥ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە، پاش ٣٨ مانگ زیندانی بۆ یەکەم جار ئیزنی مەرەخەسی پێدرابوو و دواتر بۆ زیندانی گەڕێندرایەوە.

ناوبراو پاش تەواو کردنی ٨ مانگ لە ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی باز بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …