سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ھەزار لاوی سەردەشتی وڵاتیان بەجێھێشتووە

لە ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە هەزار لاوی سەردەشتی بەهۆی سیاسەتی سەرکەوت، هەژاری، بێکاری و ترس لە کوشتنیان لە لایەن رژیمی کۆماری ئیسلامی و لە دەستی کۆڵبەری، ئەو شارەیان بەجێهێشتووە و بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.

نوێنەری شاری سەردەشت لە مەجلیسی رژیمی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاندووە: ئەمساڵ زیاتر لە ھەزار لاوی سەردەشتی ڕێگەی دەرەوەی وڵاتیان گرتووەتە بەر و بەهیوای ژیانێکی باشتر ڕوویان لە وڵاتانی ئۆروپایی کردووە.

کەماڵ حوسێن پور وتوویەتی: بنەماڵەی وا هەبووە، منداڵەکانیان ناچاریان کردوون کە زێر، بینا و تەنانەت ئاژەڵەکانیان بفرۆشن بۆ ئەوەی پارەی ڕێگەی کۆچ و قاچاخ و چوونە دەرەوەی وڵاتیان پێ دابین بکەن.

شایانی باسە، ساڵانە دەیان هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی کۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپایی دەبنە قوربانی و لە ئاوی دەریا و ڕووبارەکاندا دەخنکێن.
لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا بنەماڵەیەکی سەردەشتی لە کاناڵی مانشی نێوان بڕیتانیا و فەڕانسە، دوای نوقم بوونی بەلەمەکەیان گیانیان لەدەستدا و هەتا ئێستاش منداڵێکیان بێسەروشوێنە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …