چوار شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2020
ماڵەوە / کوردستان / کوژران و بریندارکردنی دوو کۆڵبەر لە قتوور و بانە

کوژران و بریندارکردنی دوو کۆڵبەر لە قتوور و بانە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی ھەتاویی، هێزەکانی رژیمی کۆماری ئێسڵامی ئێران لە سنووری قتوور تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سیاوەش کورەسنی خەلکی ئاوایی راویان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران گیانی بەخت کردووە .

شایانی باسە ئەو کۆڵبەر ئەندامی شورای گوندی راویان بووە.

لە لایەکی دیکە و ھەر سەرلەبەیانی هێزەکانی رژیم لە سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەیوب حوسێنی بەتوندی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناخۆشخانەی شاری بانە کراوە.

بابەتی هاوپۆل

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە دەستگیر کرا

رۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی “واحید عەباس‌زادە” تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان خەڵکی …